Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 13:33

ئاقشه‌نه‌ر بۆ ئه‌ردۆغان: که‌س ناتوانێت رزگارت بکات

 خه‌ڵكی به‌له‌نگاز بۆ تۆمه‌ت خستنه‌ پاڵ ئیی پارتی به‌كار ده‌هێنێت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی گشتی ئیی پارتی، مه‌راڵ ئاقشه‌نه‌ر له‌ میانی گوتارێكدا كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی كرد، ره‌خنه‌ی زۆر توندی ئاراسته‌ی سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكی ئاكه‌په‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد.

سه‌رۆكی ئیی پارتی مه‌راڵ ئاقشه‌نه‌ر گوتی: ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌ت بخاته‌ پاڵ ئیی پارتی و هێرشی بكاته‌ سه‌ر، خه‌ڵكی به‌له‌نگاز و داماو به‌كار ده‌هێنێت به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ باش بزانێت كه‌ رۆژێك دێت كه‌ هیچ كه‌س ناتوانێت ئه‌ردۆغان رزگار بكات.

ئاقشه‌نه‌ر له‌ باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كیشه‌وه‌ ره‌خنه‌ی له‌ ئه‌ردۆغان كرد و گوتی: ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ناوخۆیی هیچ نه‌ما كه‌ به‌ ئه‌مریكای نه‌ڵێت، به‌ڵام به‌ یه‌ك چاوترووكاندنی ئه‌مریكا، ئه‌ردۆغان بڕیاریداوه‌ كه‌ هێزه‌كانی توركیا دوای كێشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان بمێننه‌وه‌ و ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی كابل بپارێزن، ده‌بێ بپرسین كه‌ له‌به‌ر چی؟ بۆ چی و له‌به‌ر دڵی كێ سوپای توركیا له‌وێ ده‌مێنێته‌وه‌؟ پێویسته‌ ئه‌ردۆغان عه‌قڵی خۆی كۆ بكاته‌وه‌ و نابێت به‌ڵێن به‌ ئه‌مریكا بدات كه‌ هێزی توركیا له‌ ئه‌فغانستان وه‌كو هێزی شه‌ڕكه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌.

ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌به‌ر چاوی سه‌رۆكی ئه‌مریكا شیرین له‌ قه‌ڵه‌م بدات ئه‌و كاره‌ی كردووه‌ و كه‌ ئه‌مه‌یش هیچ جۆره‌ پاساوێك هه‌ڵناگرێت. نابێت بۆ رزگاركردنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا، سه‌ربازانی توركیا بخرێنه‌ مه‌ترسییه‌وه‌. ئه‌گه‌ر شتێك به‌ سه‌ریه‌ك سه‌ربازی توركیا له‌ ئه‌فغانستاندا بێت ئه‌وا به‌رپرسیار خۆدی ئه‌ردۆغان ده‌بێت.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.