فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 23 - 6 - 2021 ، به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت كۆده‌بێته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری رایدهگهێنێت، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی سێ پرس ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م: بەردەوامیدان بە گفتوگۆکردن لەسەر ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021.
دووه‌م: خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەکانی وەزیرەکانی (دارایی و ئابوری، کاروباری پێشمەرگە، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان) و بەڕێز سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، لە مانگی ئایاری 2021 لەگەڵ لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری و لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان دەربارەی ڕاپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.
سێیەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاریی لە هەرێمی کوردستان - عێراق) کە لە (197) ماددە پێکهاتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.