Erbil 14°C شەممە 11 کانوونی دووەم 13:08

پرۆژەیەکی گرنگی خزمەتگوزاری کاره‌با لە گەرمیان جێبه‌جێکرا

کوردستان TV
100%


له‌ راگه‌یاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی خزمه‌تگوزاری كاره‌با له‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان جێبه‌جێده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: كارەكانی پرۆژەی گۆرینی تەلی تاوەرەكانی (132kv)كەلار - حەسیرە و حەسیرە - سەرقەڵا كۆتایی پێهات.
 وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: پرۆژەکە بەدرێژایی (29)كیلۆمەتر و بەبڕی (2.211.730) دۆلار جێبەجێ کراوە، کە لە گۆڕینی تەلی تاوەرەكانی (132kv) لە (DClark) بۆ (DClark HTLS)لەنێوان كەلار و وێستگەی (165)مێگاواتی گەرمیان لە حەسیرە و حەسیرە - سەرقەڵا پێکھاتووە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیده‌گه‌ێنێت: بودجەكەشی لەلایەن كۆمپانیای ئەگریكۆی بەریتانییەوە دابینكراوە.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.