لهراگهیاندراوێكدا، دهستهی گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه: ئەمڕۆ 22-6-2021، سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئەمەل جەلال بە یاوەری ئیسماعیل مینەخان بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن لیوا تارق ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان پێشوازی گەرمی لێکرا.
لهراگهیاندراوهكهی دهستهی گهشت و گوزاردا هاتووه: ئامانجی سەردانکردنەکە بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی داواکاری نووسراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بوو، کە داوای دابین کردنی زیاتر لە 15 پۆلیسی بۆ هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی گەشتوگوزاری کردبوو.
راشیدهگهیهنن: دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە بۆ میکانیزمی دەست بەکاربوونی پۆلیسەکان لەگەڵ گەشتوگوزار و رای کردنی کاروباری گەشتیاری لە ژێر رێنمای و فەرمانی بەڕێوەبەرانی گشتیی گەشتوگوزار، پێشنیاز کرا کە بەشی پۆلیسی گەشتوگوزار لە وەزارەتی ناوخۆ بەفەرمی بکرێتەوە و راهێنانی گەشتیاری بە پۆلیسی ئەو بەشە بکرێت و هەماهەنگی تەواو لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گەشتوگوزار بۆ رایکردن و جێبەجێکردنی خواست و پێداویستییەکانی گەشتوگوزار بکرێت.
دەستەی گەشتوگوزار پێشنیاز بۆ کردنهوهی بەشی پۆلیسی گەشتوگوزار دهکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.