له پاریس تابلۆیه‌كی مۆنالیزای كۆپیكراوی هونه‌رمه‌ندی ئیتاڵی لیوناردۆ داڤینچی ، له زیاد كردنێكی ئاشكرادا به 3.4 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
تابلۆیه‌كه له زیادكراوی خانه‌ی كریستیس له پاریس نمایشكرا،له كۆتاییدا به 3.4 ملیۆن دۆلار فرۆشرا ئه‌و كه‌سه‌ی تابلۆیه‌كه‌ی كڕیوه خوولیای كۆكردنه‌وه‌ی كاره ده‌ستكرده‌كانی ئه‌وروپییه ، به‌م نرخه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌ی نوێیه بۆ فرۆشتنی تابلۆیه‌كی كۆپیكراوی مۆنالیزا تۆمار كرا.
شایانی باسه مێژووی ئه‌م تابلۆیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 17 به‌رامبه‌ر 3.4 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
تابلۆی مۆنالیزا / Mona Lisa
له‌لایه‌ن نیگاركێشی به‌توانای ئیتاڵی لیۆناردۆ داڤنشی له ساڵی 1503 تاوه‌كو ساڵی 1517 دروست كراوه.
له ساڵی 1797 بردراوه‌ته مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا و به‌رپرسانی مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر ده‌ڵێن 80% گه‌شتیاران چاو له مۆنالیزا ده‌كه‌ن دوای ئه‌وه‌ی دێنه پاریس..
زۆر كه‌س له‌و بڕوایه‌دان پێكه‌نینه‌كه‌ی مۆنالیزا لێڵ و ناڕوونه‌و له‌دوای لیۆناردۆش به‌شێك له وێنه‌كێشان تابلۆكه‌یان دروست ده‌كرده‌وه، ئه‌وه‌ش هۆكارێك بوو بۆ زیاتر ناسراوی تابلۆكه له جیهان.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لعه‌ره‌بیه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.