دانیشتووانی شه‌ش گوندی سنووری قه‌زای داقووق و ناحیه‌ی ره‌شاد له به‌شی باشووری شاری كه‌ركووك به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی چه‌كدارانی داعش گونده‌كانیان چۆڵكردووه كه به‌شێك له گوندنشینه‌كان كوردن.
خه‌لیل لهێبی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گوندی تمار كه یه‌كێكه له‌و شه‌ش گونده‌ی له سنووری داقووق چۆڵكراوه به ئاژانسی هه‌واڵی (كه‌ركووك ناو)ی راگه‌یاندووه چه‌كدارانی داعش به شه‌و داهاتنه ناو گونده‌كان و به‌زۆر داوای خواردن و پێداویستییان له گوندنشینه‌كان ده‌كرد به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ ده‌كردن.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه له ئێستادا دانیشتووانی گونده‌كان ڕوویان له شارۆچكه‌ی داقووق كردووه و به‌شێكیشیان له‌ژێر خێمه‌دا ده‌ژین و له دۆخێكی خراپدان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌دوای خیانه‌تی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌یان ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ ئه‌و ناوچانه ئه‌نجامداوه، به‌ڵام نه‌توانراوه مه‌ترسییه‌كانی پاشماوه‌كانی چه‌كدارانی داعش بنه‌بڕ بكرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له ئێستادا سنووری ئه‌و شه‌ش گونده به ته‌واوی كه‌وتۆته ده‌ستی تیرۆرستان و بڕیاروایه هێزێكی ئه‌منی هاوبه‌ش له پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش ئه‌نجامبده‌ن بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه له تیرۆرستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.