ئه‌مڕۆ هه‌ینی گەنجێکی دانیشتووی گەڕەکی شۆریجەی شاری كه‌ركوك لەبەنداوی کۆچەک خنکا.
شایه‌نی باسه گەنجه‌كه ناوی "ئه‌حمه‌د عه‌لی"یه و ته‌مه‌نی 17 ساڵانه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی لەگەڵ هاوڕێکانی دەچێتە بەنداوی کۆچەک لە باکووری کەرکوک بە مەبەستی مەلەکردن، وەک هاوڕێکانی باسیان کردووە ئەو گەنجە مەلەی باش نەزانیوەو چۆتە شوێنی مەترسیداریش بۆ مەلەکردن لە پڕێکدا دەکەوێتە ژێر ئاو‌و دەخنکێت.
دوای تێپەڕبوونی کاتژمێرێک تیمەکانی ژێر ئاو و به‌رگری و فریاكه‌وتن تەرمەکە دەردەهێنن و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كه‌ركوكی ده‌كه‌ن.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.