Erbil 12°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 21:57

له‌ به‌سڕه‌ ئافره‌تێک به‌ تێزاب برا و براژن و منداڵه‌که‌یان ده‌سووتێنێ

به‌سڕه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، یه‌كێك له‌ بنكه‌كانی پۆلیسی به‌سڕه‌، ئافره‌تێكیان ده‌ستگیر كردووه‌، تێزابی به‌ برا و براژن و منداڵه‌كه‌یاندا كردووه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ بنكه‌ی پۆلیسی جمهوری له‌  پارێزگای به‌سڕه‌، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه‌، هه‌ستاوه‌ به‌ سووتاندنی برا و براژن و منداڵه‌ نۆ مانگانه‌كه‌یان و بۆ ئه‌و كاره‌ش مادده‌ی تێزابی به‌كارهێناوه.

ئاشكراش كراوه‌، كه‌ به‌ هۆی ئه‌و كاره‌وه‌، به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر سووتاون و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری، ڕه‌وانه‌ نه‌خۆشخانه‌ كراون.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، هۆكاری ئه‌و كاره‌ی ڕوون نه‌كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئاشكرای كردووه‌ ئه‌و تۆمه‌تباره‌ له‌ چوار مانگی ڕابردوو ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام داوه‌. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.