له راگهیهندراوێكی پۆلیسی پارێزگای ههولێر هاتووه، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م.م.ص) دەستگیر کرد، کە وەک (بەڵێندەر و خاوەن کۆمپانیا) خۆی ناساندبوو .
بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژئاوا، بنکەی پۆلیسی دادگا، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م.م.ص) دەستگیر کرد، کە وەک (بەڵێندەر و خاوەن کۆمپانیا) خۆی ناساندبوو و لە چەندین بنکەی پۆلیس و نووسینگەی نەهێشتنی تاوان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو و كاری ساختهی لەگهڵ ژمارەیەک هاووڵاتی کردبوو.
تۆمەتباری ناوبراوی سەرەوە، کە لە بنکەی پۆلیسی (کوردستان) بەپێی ماددە (229) و لە بنکەی پۆلیسی (ڕاپەڕین) بەپێی ماددە (456) و لە بنکەی پۆلیسی (شادی) بەپێی ماددە (456) و لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادان داواکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و درایە دادگا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.