سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ میدیاكانی توركیا دیدارێكی ئه‌نجامدا. ئه‌ردۆغان له‌و دیداره‌دا به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی گوتووه كه له دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن به ئاشكرا به بایدینی گوتووه كه با ئه‌مریكا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له توركیا نه‌كات كه هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئیس 400 و پڕۆژه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئیف 35 بگۆڕێت، چونكه له كاتی خۆیدا توركیا داوای سیسته‌می به‌رگری پاتریۆتی له ئه‌مریكا كردووه و ئه‌مریكا پێ نه‌داوه بۆیه توركیایش ناچار بووه سیسته‌می به‌رگری ئیس 400 بكڕێت.
ئه‌ردۆغان له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌یدا باسی له‌وه كردووه كه حاڵی حازر له‌گه‌ڵ رووسیا سه‌رقاڵی هه‌وڵدان بۆ دروست كردنی پلاتفۆرمێكی هه‌رێمین كه تێیادا توركیا، رووسیا، ئازه‌ربایجان، جۆرجیا و ئێران جێ ده‌گرن و ئه‌رمه‌نستانیش ده‌توانێت ببێته ئه‌ندامی پلاتفۆرمه‌كه.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا ڤیلادیمیر پوتینیش دیدارێك ئه‌نجام ده‌دات و باس له دۆخی ناوچه‌كه به گشتی ده‌كه‌ن.
ناوبراو ده‌ڵێ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێ گوتوومه كه حه‌زم له سه‌ردانی توركیایه به‌ڵام جارێ زۆر سه‌رقاڵم ئه‌گه‌ر كاتێكی گۆنجاوم بۆ ره‌خسا ئه‌وا سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌م. جێگای ئاماژه پێكردنه كه سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ردۆغان و بایدن له برۆكسێل له په‌راوێزی لووتكه‌ی ناتۆدا دیدارێكیان ئه‌نجامدابوو وشاره‌زایان و ئۆپۆزسیۆنی توركیایش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌و دیداره‌دا ئه‌ردۆغان ته‌نیا 12 خۆله‌ك قسه‌ی كردووه و هیچ جۆره ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتێكی باشی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.