Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:38

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران هاوڵاتییه‌کی کورد ده‌ستگیر ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%


 هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: رۆژی 14 - 6 - 2021 ، هێزە ئەمنییەکانی دیواندەرە بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵ هاووڵاتییەک بە ناوی “تورەج حەبیبی” و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كة بةهةنطاوي راطةياندووة، تورەج حەبیبی دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەکان هاوکات لە گەڵ دەستبەسەر کردنی تورەج حەبیبی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر کەلووپەلە تاکەکەسییەکانیدا گرتووە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.