لە ئاکامی ھێرشێکی چەکداریی و تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو باشووری عێراق، چوار کەس کوژران.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە کە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە قەزای شەترە باکووری پارێزگای زیقار، گەنجێک لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
بەگوتەی سەرچاوەکە دوای ھێرشەکە، ئەنجامدەرانی ھێرشەکە بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵاتوون.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە کە لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە ناوچەی تەل ئەللحەم باشووری پارێزگای زیقار، سێ مەدەنی کوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.