وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە خوێندكارانی خوێندنی باڵا دەردەكات كە تەرقین قەید كراون و رایدهگهیهنێت: دوو ساڵ دوای تهرقین قهیدهكهی، دهتوانێت داواكاریی بۆ خوێندنی باڵا پێشكهش بكاتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان رایدهگهێنێت: بە مەبەستی دەستگرتن بە ئاستی زانستی، بە تایبەت لە خوێندنی باڵا، ئەنجوومەنی وەزارەت بە تێکڕای دەنگ بڕیاریدا کە خوێندکاران- قوتابیانی خوێندنی باڵا لە هەر قۆناغێکی خوێندندا بن (دبلۆمی باڵا- ماستەر- دکتۆرا) ئەوا رێنوێنییەکانی خوێندنی باڵایان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.
وهزارهتی خوێندنی باڵا ئاماژه بۆ ئهوهش دهكانت: قوتابی (تەرقین قەید)كراو، دوو ساڵ دوای تێپەڕبوونی كاتی تەرقین قەیدەكەی، مافی ئەوەی هەیە سەرلەنوێ بچێتە پێشبڕكێ و داواكاری پێشكەش بكات بۆ خوێندنی باڵا بە پێی رێنوێنیی نوێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.