Erbil 31°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:35

ئاسایشی شاره‌زوور: ته‌قینه‌وه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ خۆکوژی بووه‌

کوردستان TV
100%

لە روونکردنەوەیەکدا،  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشى شارەزوور بڵاوی كرده‌وه‌: سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14-6-2021، كه‌ له‌ پاركێكی گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی روویدا، گه‌نجێكی له‌دایك بووی ساڵی (1992) كاتژمێر (9:00)ی سه‌رله‌به‌یانی رۆیشتووه‌ته‌ پاركه‌كه‌ و دوو باخه‌وانی لێبوه‌ دوای سڵاوكردن له‌ باخه‌وانه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه‌ لێیان به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌نگێك بیستراوه‌.

ئاسایشی شاره‌زوور راشیده‌گه‌ێنێت: دوای ئاگاداربوون و گه‌یشتنی هێزه‌كانمان به‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تایبه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كه‌سێكه‌ به‌ناوی (رێكان ته‌حسین فه‌تاح) كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌.

ئاسایشى شارەزوور ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، رووداوه‌كه‌‌ خۆكوژی بووه‌ و له‌ رێگه‌ی نارنجۆكێكی ده‌نگیه‌وه‌ بووه‌.

له‌ كۆتاییدا ئاسایشی شاره‌زوور رایده‌گه‌ێنێت، لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر لە رووداوەکە بەردەوامە و ‌هاووڵاتییان ئاگادار دەکەن كه‌ پێویست به شڵه‌ژان و ‌دڵه‌ڕاوكێ ناكات، چونكه‌ رووداوه‌كه‌ ته‌نها كارێكی خۆكوژی بووه‌.     

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.