Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 16:24

ڕاوکردنى ماسى بە پێى ڕێنماییەکان ئاسایی دەبێتەوە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ  دووشەممە 14 - 6 - 2021 ،  لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا عه‌مید هێمن که‌مه‌رخان ئەفه‌ندى  به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشکراى کرد:  ڕاوکردنى ماسى بەپێى ڕێنماییەکان ئاسایی دەبێتەوە  ئەمە لەدواى ئەوە هات کە ماوەى  سێ مانگە ڕاوکردنى ماسى بەهەموو شێوەیەک قەدەغەکراوە .
ساڵانە و لە بەروارى (3/15  تا  6/14) بەهۆى وەرزى گەرادانان و زۆربوونى ماسى  ڕاوکردنى ماسى بەهەموو شێوەیەک قەدەغەدەکرێـت .
عه‌مید هێمن که‌مه‌رخان ئەفه‌ندى  به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی  ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: پاش کۆتایی هاتنى ئەو بەروارە  ڕاوکردن  بەپێى ڕێنماییەکان ڕێگەپێدراوە و ئاسایی دەبێتەوە .
 هاوکات  جەختى لەوەشکردەوە ئەگەرچى ڕاوکردنى ماسى ئاسایی دەبێتەوە بەڵام  ڕاوکردن لە هەموو کات و ساتێکدا  بە بەکارهێنانى ( ژەهر ، تەزووى کارەبا ، تەقەمەنى ) قەدەغەیە و  سەرپێچیکاران رووبەڕوى یاسا دەکرێنەوە .

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.