Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 14:20

نرخی بەرمیلێک نه‌وتی خاو 73 دۆلاری تێپەڕاند

کوردستان TV
100%


به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 14 - 6 - 2021،  نرخی یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی برێنت له‌ بازاڕەکانی جیهان  73 دۆلار و 3 سه‌نتی تێپه‌ڕاند .
هه‌روه‌ها بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەهەمانشێوە به‌راورد به‌رۆژانی پێشتر به‌رز بۆوه‌ بۆ 71 دۆلار و 24 سەنت.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و سستبوونی جوڵەی بازرگانی  لە سەرەتای ساڵی رابردووەوە بازاڕی نەوت ناجێگیری زۆری پێوەدیاربوو نرخی نه‌وت دابه‌زی .
لە ماوەكانی رابردوودا فراوانبوونی هەڵمەتەكانی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا و بڕیاری وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك پڵەس لە بارەی بەردەوامبوون لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخەكانی ئێستای نه‌وتن .

 

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.