Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 14:29

وه‌زاره‌تی کاره‌با: تا ئێستا نزیکەی 50%ی هاوبەشانی کارەبا بوونەتە خاوەن پێوەری زیرەک

کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبا، رۆژی یەکشەممە 13 حوزەیرانی 2021، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەستنی پێوەری زیرەک سەردانی لیژنەکانی بەستنی پێوەرەکە لە گەرمیان و بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای ناوچەکە کرد.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: قۆناغەکانی دانان و کارکردنی پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی کارەبا لە گەرمیان و چۆنییەتی بەستنی ئەم پێوەرە بابەتی سەرەکیی سەردانی بریکاری وەزیر و تەوەری کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی باڵای پێوەری زیرەک لە گەرمیان بوو.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: تا ئێستا  نزیکەی 50% هاوبەشانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بوونەتە خاوەن پێوەری زیرەک کە دەکاتە نزیکەی 700 هەزار هاوبەشی کارەبا.

1


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.