قائیمقامیه‌تى قه‌زای سۆران له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی راستی و دروستی رووداوی دۆزینه‌وه‌ی (سككه‌ی كانزایی) له گوندی سرێشمه‌ی سه‌ربه ناحیه‌ی خه‌لیفان له‌چه‌ند رۆژی ڕابردوو ، كه بووه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین زانیاری نا دروست له هه‌واڵ و سوشیال میدیا.. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بۆ ڕای گشتی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه:
رێكه‌وتی 04/06/2021 له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌ك له گوندی سرێشمه به‌ناوی (ر) له‌كاتی كاركردنی له پارچه زه‌ویه‌ك گۆزه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت و به‌هۆی ئامێری (حه‌فاره) گۆزه ده‌شكێت، هه‌ر له‌لایه‌ن هه‌مان هاولاتییهوه پارچه سككه كانزاییه‌كان كۆ ده‌كرێنه‌وه، دوای سێ ڕۆژ پارچه سكه‌كان كه (204) پارچه بوون ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات ..
له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، بۆ به‌دواداچوون له‌م كه‌یسه له‌لایه‌ن قائمقامیه‌تی قه‌زای سۆران لیژنه‌یه‌كی لێكۆلینه‌وه كه پێكهاتبوون له هه‌ریه‌ك له نوێنه‌رانی (قائمقامیه‌تی سۆران، ب. ئاسایشی سۆران، ب. پۆلیسی سۆران، ب. شوێنه‌واری سۆران) له‌ژێر چاودێری قائمقامی سۆران دروست بوو ، دوای سه‌ردانی مه‌یدانی و لێكۆلینه‌وه‌و به‌دوا داچوونێكی زۆر له‌لایه‌ن لیژنه‌وه، كه به‌رده‌وام له په‌یوندی دابوون، به‌هاوكاری خه‌ڵكی گوند‌و هاوولاتی ناوبراو (264) پارچه سككه‌ی كانزایی تریش له‌هه‌مان شوێن دۆزرانه‌وه، تێكڕای ئه‌و پارچه سككانه له‌ژێر ده‌ستی لیژنه دایه (468) پارچه سككه‌ی دۆزراوه‌ن و ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سۆران ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سۆران له ڕێگای كه‌سانی پسپۆر‌و شاره‌زا به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی شوێنی دۆزینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ناوچه‌كه‌و مێژووی ئه‌و پارچه سككانه..
وێڕای ده‌ست خۆشی بۆ لیژنه‌و هاوڵاتی خاوه‌ن زه‌وی و دانیشتوانی گوندی سرێشمه كه هاوكاری لیژنهبوون بۆ پاراستنی ئه‌و پارچه ئاسهوارانهو پاراستنی شوێنه‌كه. بۆ ڕای گشتیش رایده‌گه‌یه‌نین تێكڕای ئه‌و پارچه سككانهی دۆزراونه‌ته‌وه ڕاده‌ستی لیژنه كراوه (468) پارچه‌ن و به‌پێی زانسته سه‌ره‌تاییه‌كان دراوی كۆنن، هه‌روه‌ها ئه‌و پارچه ڤیدیۆ‌و وێنانه‌ی له سۆشیال میدیا بڵاوبوونه‌ته‌وه، دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندی به‌و ڕووداوه‌وه نیه‌و شێوه‌و پێكهاتهشیان جیاوازه .
له داهاتووشدا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر مێژووی ئاسه‌وارو پارچه دۆزراوه‌كان به فه‌رمی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سۆران بڵاوده‌كرێنه‌وه .
لــه‌گــه‌ڵ ڕێـــزمــانــدا ...
قائمقامیه‌تی قه‌زای سۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.