Erbil 34°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 12:33

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری چه‌ند بریاڕێکى بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌رکرد

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت:  پاڵپشت به‌ فه‌رمانى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌ى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌  3207 له‌ 16-3-2021، و دوابه‌دواى ڕێنوێنیمان ژماره‌ 9ى ساڵى 2020 بڕیارمان دا به‌ ده‌ركردنى ئه‌و ڕێنوێنییه‌:
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌ بۆ نووسینگه‌ى بریكارى وه‌زاره‌ته‌كان ته‌نسیب ده‌كرێن، له‌ خاڵى 5ى ڕێنوێنیی ئاماژه‌پێكراوى سه‌ره‌وه‌، مووچه‌ و ده‌رماڵه‌كانیان له‌ ڕۆژى ده‌ستبه‌كاربوونیان به‌ درێژایی ماوه‌ى ته‌نسیبه‌كه‌ له‌ فه‌رمانگه‌كه‌ى خۆیان خه‌رج بكرێت، نه‌ك ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ى بۆى ته‌نسیب كراون.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راشیده‌گه‌ێنێت: كه‌ ئه‌و ڕێنوێنییه‌ كارى پێ ده‌كرێت و له‌ ڕۆژنامه‌ى وه‌قایعى كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:  پاڵپشت به‌ نووسراوى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ژماره‌ - 3511 له‌ 6 -4-2021بڕیار درا به‌:
1 - سه‌باره‌ت به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له‌ ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق له‌سه‌ر میلاكى حكوومه‌تى عێراق میلاكیان گوازراوه‌ته‌وه‌، یان ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌پێى پێویستیی داموده‌زگاكان، پێویسته‌ هاوشێوه‌ى هاوتاكانیان له‌ فه‌رمانبه‌رانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، نابێت هیچ جۆره‌ جیاوازییه‌ك له‌ مووچه‌كانیان بمێنێت.
2 - كار به‌ هیچ ڕێنوێنییه‌ك و گشتاندنێك ناكرێت تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ى له‌ خاڵى 1ى سه‌ره‌وه‌دا هاتووه‌.
3 - ئه‌م ڕێنوێنییه‌ كارى پێده‌كرێت و له‌ ڕۆژنامه‌ى وه‌قایعى كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.