Erbil 34°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 12:23

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆڕییه‌کی گازی سروشتی له‌چین 11 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆڕییه‌كی گواستنەوەی گازی سروشتی له‌ ویلایه‌تی خوبێی ناوەڕاستی چین، لانیكه‌م 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كاتژمێر 06:30 بۆڕییه‌كی گواستنەوەی گاز له‌ ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ شاری شیه‌ن سه‌ربه‌ ویلایه‌تی خوبێی ته‌قیووه‌ته‌وه‌.

له‌ ئاكامدا لانیكه‌م 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 37ی دیکەیش به‌ سه‌ختی برینداربوون.

تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان 144 كه‌سیان گه‌یاندووه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ كاری لێ كردوون کە 37 برینداره‌كه‌یشیان له‌نێودان.

له‌ كاتێكدا كاره‌كانی فریاكه‌وتن به‌رده‌وامیان هەیە، مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ژماره‌ی قوربانییان زیاد بكه‌ن.

تا ئێستا لێدوانێكی فه‌رمی نه‌دراوه‌ له‌باره‌ی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.