ماوه‌ی چه‌ند رۆژه له باشووری پارێزگای ئیدلێب له سووریا، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له نێوان گرووپه چه‌كدارییه‌كان و سوپای رژیمی سووریادا زیادیان كردووه.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پێش سێ رۆژ هێزه‌كانی سه‌ربه رژیمی سووریا هێرشی سه‌ر ناوچه‌ی جه‌به‌ل زاوییه له باشووری ئیدلێبیان كرد و به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك ئاواره بوون و به‌ره‌و باكووری پارێزگاكه كۆچیان كرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه دوینێ هێزه‌كانی رژیمی سووریا له باشووری ئیدلێب به پاڵپشتی هێز ئاسمانییه‌كانی رووسیا هێرشی سه‌ر ناوه‌ندێكی سه‌ربازی توركیایان كرد. هه‌ر چه‌ند تا ئێستا ژماره‌ی كۆژراو و برینداره‌كانی ئه‌و هێرشه ئاشكرا نه‌كراون به‌ڵام ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه هێرشێكه راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر هێزه‌كانی توركیا بووه له ناوچه‌كه‌دا. تا ئێستا حكوومه‌ت و میدیای توركیایش له باره‌ی ئه‌م هێرشه‌وه هیچ جۆره راگهینراوێكیان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
جێگای ئاماژه پێكردنه كه پێش دوو ساڵ له نێوان رووسیا و توركیادا رێككه‌وتنێك له باره‌ی ئیدلێبهوه به ناوی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام و بێ چه‌ك ئیمزاكرا به‌ڵام رووسیا باس له‌وه ده‌كات كه توركیا و ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتییان لێوه ده‌كرێت پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بوونه.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.