Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 16:56

ئاری ئاغۆک ناساندن بۆ سێ کتێبی ده‌کات و نامیلکه‌ شیعری نامه‌کانی ئاو بڵاوده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

رۆژی پێنج شه‌ممه‌17-6-2021ناوه‌ندی رۆشنبیری ئاشتی له‌شاری هه‌ولێر , ناساندن بۆ سێ كتێبی تازه‌ چاپكراوی نووسه‌ر و شاعیر (ئاری ئاغۆك) ده‌كات و چه‌ند نامه‌یه‌ك له‌ نامیلكه‌ شیعری نامه‌كانی ئاو ده‌خوێنێته‌وه‌و به‌دیاری دابه‌شی ئاماده‌بوانی ده‌كات .

 له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاری ئاغۆك ده‌رباره‌ی ئه‌م چالاكیه‌ ڕاگه‌یاند: له‌م ماوه‌یه‌دا سێ به‌رهه‌می تازه‌م له‌چاپخانه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ , كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ بوارێك دایه‌ , وه‌ك ناساندن و ئاشنابوون به‌ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كان ناساندن بۆ هه‌ریه‌ك له‌ كتێبه‌كانی

١-ئینسكلۆپیدیای قوتابخانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر .

 كه‌ كتێبێكی 370 لاپه‌ڕه‌یی یه‌ و ناوه‌رۆكی بریتیه‌ له‌ زانیارینامه‌ی 360 قوتابخانه‌ی ناوشاری هه‌ولێر ( وه‌ك مێژووی قوتابخانه‌ , شوێنی جوگرافی , ناوی یه‌كه‌م به‌رێوه‌به‌ر تا دوایین به‌رێوه‌به‌ر , وێنه‌ی كه‌سی به‌رێوه‌به‌ره‌كان ) ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێكی تاكه‌كه‌سی مه‌به‌ستم به‌ئه‌رشیفكردن و ناساندنی مێژووی قوتابخانه‌كانه‌.

٢-له‌گۆشه‌نیگای شیعره‌وه‌ .

ئه‌م كتێبه‌ بریتیه‌ له‌خوێندنه‌وه‌و  شرۆڤه‌ی ئه‌ده‌بی بۆ به‌شێك له‌به‌رهه‌مه‌ شیعریه‌كانی شێركۆ بێكه‌س , عه‌بدوڵڵا په‌شێو , فه‌رید زامدار , رۆسته‌م باجه‌لان , كه‌ریم ده‌شتی , هاشم سه‌راج , نه‌وزاد ئه‌جمه‌د , كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د , د.كه‌ماڵ مه‌عروف , ناڵه‌ حه‌سه‌ن , قادر قه‌چاخ , شوان باجه‌لان , بۆتان جه‌لال , ناڵه‌ عه‌بدولره‌حمان , سالار عه‌بدولره‌حمان , ڕێدار سابیر , لاوه‌ند سه‌رمه‌دی , چوارینه‌كانی قه‌ڵات) .

ئه‌م كتێبه‌ بریتیه‌ له‌و خوێندنه‌وه‌ ئه‌ده‌بیانه‌ی كه‌ پێشتر له‌رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بڵاومكردبۆوه‌.

٣-نامیلكه‌ شیعری نامه‌كانی ئاو

ئه‌مه‌ش بریتیه‌ له‌( 50 ) نامه‌ی كورتی هه‌مه‌چه‌شنی ئه‌ده‌بی , كه‌ هه‌رنامه‌یه‌ك په‌یامێكی مرۆیی و ئه‌ده‌بی هه‌یه‌ , هه‌وڵم داوه‌ له‌ كورتترین قسه‌ گه‌وره‌ترین په‌یام بگه‌یه‌نم .

هه‌روه‌ها ئاری ئاغۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد , هاوكات له‌م ئێواره‌ كۆڕه‌ی ناوه‌ندی رۆشنبیری ئاشتی چه‌ند نامه‌یه‌ك له‌نامه‌كانی ئاو ده‌خوێنمه‌وه‌ و دواتر به‌رهه‌مه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان ده‌كه‌م .

جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ ئاری ئاغۆك له‌دوای ڕاپه‌رینه‌وه‌ هاتۆته‌ ناو دونیای نوسین و ئه‌ده‌ب و شیعر , تا ئێستا خاوه‌ن 31 كتێبه‌.  

ئا- كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.