كچه یاریزانی چیكی باربۆرا كرێچیكۆڤا نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسای له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی خانمان به‌ده‌ستهێنا كه دووه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه‌و له یاریگاكانی ڕۆلان گارۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، كرێچیكۆڤای ته‌مه‌ن بیست وپێنج ساڵ و پۆلێنكراوی سیی و سێیه‌می ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له ئه‌ناستازیا پاڤلیۆچینكۆڤای ڕوسی و پۆلێنكراوی سی و دووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
یاریيهكه یه‌ك كاتژمێر‌و په‌نجاوشه‌ش خوله‌كی خایاند‌و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش یه‌ك، دوو شه‌ش، شه‌ش چوار بوو، به‌م بردنه‌وه‌ش كچه تێنسزانه چیكیه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار له كاروانی وه‌رزشی خۆی نازناوی یه‌كێك له پاڵه‌وانێتیه‌كانی گڕاندسلامی به‌ده‌ستهێنا، هاوكات كرێچیكۆڤا بووه یه‌كه‌م كچه یاریزانی چیكی له ماوه‌ی چل ساڵی ڕابردوو كه نازناوی ڕۆلان گارۆس ده‌باته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.