سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد كه له یه‌كه‌م یاری جامی یۆرۆ له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا‌و توركیا، ئه‌لیساندرۆ فلۆرێنزی به‌رگریكاری باڵی ڕاستی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا دووچاری پێكان هات و به‌و هۆیه‌وه به‌شداری له یاری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا ناكات كه چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فلۆرێنزی ته‌نها له گێمی یه‌كه‌می یاری به‌رامبه‌ر توركیا به‌شداری كرد‌و له ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو گێم یاریگای جێهێشت و له گێمی دووه‌م یاریزان جیۆڤانی دی لۆرێنزۆ شوێنی گرته‌وه.
له‌مباره‌وه تۆڕی سكای سپۆرت ئیتاڵیا بڵاوی كرده‌وه كه پێكانی فلۆرێنزی مه‌ترسیدار نیه‌و پشكنینی پزیشكی زێتری بۆ ده‌كرێت تا واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یاریگاكان دیاری بكرێت.
جێگای باسه به‌ر له ده‌ستپێكی جامی یۆرۆ، هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا تواناكانی هه‌ردوو یاریزان لۆرێنزۆ پێلیگرینی و ستێفانۆ سینسی له‌ده‌ستداو له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه دوورخرانه‌وه، هاوكات ماركۆ ڤێراتی هێشتا له قۆناغی چاك بوونه‌وه‌ی پێكانی دایه‌و گومان له به‌شداریكردنی له یاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا ده‌كرێت .
به‌هۆی پێکانه‌وه ئه‌لیساندرۆ فلۆرێنزی ئیتاڵی له‌یاری هه‌ڵبژارده‌که‌ی له‌به‌رامبه‌ر سویسرا یاری ناکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.