له ڕكابه‌رییه‌كانی جامی یۆرۆ، كاتژمێر 10ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكراینا ده‌بێته‌وه‌و یاریه‌كه‌ش له یاریگای یۆهان كرۆیف ئارینا له ئه‌مستردامی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فرانك دی بوێر ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ماتیاس دی لیخت به‌رگریكاری تیپه‌كه‌ی به‌هۆی پێكان به‌شداری له یاریه‌كه ناكات، ڕاهێنه‌ری هۆڵه‌ندا ئاشكراشی كرد كه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی دی لیختی به‌رگریكاری یوڤێنتوس، ده‌كرێت یۆرین تیمبێر به‌رگریكاری ئه‌یاكس له یاریه‌كه‌دا به‌شداربێت.
واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مارتن شتیكلن بۆرگ گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی هۆڵه‌ندا بێت له یه‌كه‌م یاری هه‌ڵبژارده‌كه له جامی یۆرۆ، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا له گڕوپی سێیه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه دایه‌و له‌م گڕوپه‌دا وێڕای ئۆكراینا، یاری له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی نهمساو مه‌كدۆنیای باكوور ده‌كات .
ئه‌مشه‌و له‌جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا هۆڵه‌ندا رووبه‌رووی ئۆکراینا ده‌بێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.