بانكێكی ئه‌مریكی رایدهگهێنێت كه نرخی نه‌وتی خاوی برێنت ده‌گاته 80 دۆلار.
بانكی گۆڵدمان ساكسی ئه‌مریكی كه‌تایبه‌ته به بواری وه‌به‌رهێنان، پێشبینی ده‌كات كه نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بۆ ئه‌م هاوینه بگاته 80 دۆلار.
هه‌روه‌ها بانكه‌كه ده‌ڵێت: له‌م ماوه‌یه‌دا نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت ، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه له‌ئێستادا ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا دابه‌ش ده‌كرێت و چالاكییه ئابوورییه‌كان له جیهاندا وایكردووه كه خواست له‌سه‌ر نه‌وتی خاو زیاتر بێت.
شایانی باسه له‌ماوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا نرخی نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 72 دۆلار 93 سه‌نت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.