رێـڤینگ هـروری ئەندامی پەرلەمانی کوردسـتان لە فراکسـیۆنی پ.د.ک له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه كه چی له هه‌رێمی كوردستان ده‌وێت رایگه‌یاند:
ئێمه سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری سنوورمان كرد په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی عێراقی به دوو لێژنه‌ی جیا، زیانێكی گه‌وره به‌ر ئه‌و خه‌ڵكه كه‌وتووه له رووی ماددی و له رووی زیانی گیانی. ده‌ره‌نجامی ئه‌و سه‌ردانه ده‌ركه‌وت كه هێرشێكی زالمانه ده‌كرێت بۆ سه‌ر ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی سنووری، له لایه‌ن توركیا‌و په‌كه‌كه كه ناوچه‌كه به ته‌واوی زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه.
سیاسه‌تی په‌كه‌كه سیاسه‌تێكی په‌رش و بڵاوه، پێویسته لایه‌نه كوردستانیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك بده‌نه په‌كه‌كه كه واز له شه‌رانگێزی بێنێت به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست رووبه‌رووی په‌كه‌كه ببینه‌وه، ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات ته‌نها دژی پارتی دیموكراتی كوردستان نییه به‌ڵكو دژی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانه.
روونیشیكرده‌وه كه پێویسته په‌كه‌كه به دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی هه‌ن یه‌كلایی بكه‌نه‌وه. پێویستیشه په‌كه‌كه یه‌كلایه‌نه ئاگربه‌ست به‌رامبه‌ر به هێزه‌كانی تورك رابگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زیان و زه‌ره‌ره‌ی كه ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی گرتۆته‌وه به‌كۆتا بێت.
كێشه‌ی ئێمه ناوه‌خۆییه ، یه‌ك ده‌نگ نین ، ره‌خنه ئاراسته‌ی پارتی ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ش به راستی سیاسه‌تێكی راست نیه ، ناكرێت شریك بین له حكومه‌ت و قاچێكیشمان له ده‌ه‌روه‌ی حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن بین . نه‌ك به‌رامبه‌ر به په‌كه‌كه به‌ڵكو به‌رامبه‌ر به توركیا و عێراق و ئێران پێویسته ده‌نگ و هه‌ڵوێستمان یه‌ك بێت .
لای خۆیه‌وه د.عـەبـدولـباسـت سـەیدا ـ چـاودێری سـیاسـی له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان ، رایگه‌یاند :
په‌كه‌كه یه‌كه‌م جار‌و دوا جاریش نیه ، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ شێواندنی ره‌وشی سیاسی له باشووری كوردستان ، هه‌روه‌ها له رۆژئاوای كوردستان ، بوونه‌ته دارده‌ستی وڵاتانی هه‌رێمی . هه‌موو كورد هه‌وڵی یه‌كبوون ده‌ده‌ن ته‌نها په‌كه‌كه قبوڵ ناكات ، ئه‌وه‌ش به پیلانه نه‌ك كارێكی ناشاره‌زایی بوون بێت . ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان لای وڵاتانی هه‌رێمی ئه‌زموونێكه به دڵی ئه‌وان نییه، په‌كه‌كه‌ش هاوكاری ئه‌و وڵاته هه‌رێمییانه ده‌كات بۆ تێكدانی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان.
تا ئێستا په‌كه‌كه چی بۆ باكووری كوردستان كردووه ؟؟ ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقدا به ده‌ستوور رێكخراوه، له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دانی پیانراوه ده‌بینین كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ئیمارات و سه‌رۆكی حكومه‌ت له به‌لجیكاو وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا به فه‌رمی بانگیشت ده‌كرێن وز سیفه‌تێكی فه‌رمیان هه‌یه له ناوچه‌كه، به‌ڵام په‌كه‌كه ئه‌و رۆڵه‌ی نیه له سه‌رئاستی ده‌ستووری و نێوده‌وڵه‌تی. په‌كه‌كه خۆی ده‌سه‌پێنێت و كه‌س داوای لێنه‌كردووه خۆی بكاته خاوه‌نی هه‌موو پرسی كورد.
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.