Erbil 21°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:10

سه‌رچاوه‌کانی ده‌نگوباسی ئیتاڵیا: چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئیبراهیمۆڤیچ چه‌ند مانگێک له‌ یاریگاکان دووربکه‌وێته‌وه

کوردستان TV
100%


سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیتاڵیا ئاشكرایان كرد كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان چه‌ند مانگێك له‌ یاریگاكان دووربكه‌وێته‌وه.
 ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی كه‌ له‌ نۆی مانگی ڕابردوو له‌ یاری به‌رامبه‌ر یوڤێنتوس له‌ هه‌فته‌ی سیی و پێنجه‌می خولی ئیتاڵیا دووچاری ئه‌ژنۆی هات و به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ دوایین سێ یاری خوله‌كه‌ دابڕا.
 ڕۆژنامه‌ی لاگازیتا دیلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئیبراهیمۆڤیچ ڕه‌تی كردۆته‌وه‌ چاره‌سه‌ری پێكانه‌كه‌ی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری بكات و پێی باشه‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی دیكه‌ بۆ پێكانی ئه‌ژنۆی بگرێته‌به‌ر، تیمی پزیشكی سه‌رپه‌رشتیاری یاریزانه‌كه‌ش له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیار ده‌ده‌ن كه‌ ئاخۆ چاره‌سه‌ری پێكانی ئیبراهیمۆڤیچ به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت یان به‌ ڕێگاچاره‌ی دیكه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا، ئه‌وا چه‌ند مانگێك له‌ یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه.
 جێگای باسه‌ ئیبراهیمۆڤیچی ته‌مه‌ن سیی و نۆ ساڵ هه‌ر به‌هۆی ئه‌م پێكانه‌ نه‌یتوانی له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له‌ جامی یۆرۆ بكات .
 


                                                          
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.