Erbil 21°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:11

سیڤیلیه‌ ئۆفه‌رێکی پێشکه‌شی ڕامۆس کردووه‌ تا له‌ مێرکاتۆی هاوینه‌دا بیگوازێته‌وه‌ ڕیزه‌کانی

کوردستان TV
100%


میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ یانه‌ی سیڤیلیه‌ ئۆفه‌رێكی پێشكه‌شی سێرجیۆ ڕامۆس به‌رگریكاری یانه‌ی ڕیال مه‌درید كردووه‌ تا له‌ مێركاتۆی هاوینه‌دا بیگوازێته‌وه‌ ڕیزه‌كانی.
 به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباس، ئۆفه‌ره‌كه‌ی سیڤیلیه‌ بۆ واژووكردنی گرێبه‌ستێكه‌ له‌گه‌ڵ ڕامۆس بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و مووچه‌ی ساڵانه‌شی له‌ یانه‌كه‌ حه‌وت ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ گرێبه‌ستی ڕامۆس له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه‌ له‌م مانگه‌دا ته‌واوده‌بێت و تا ئێستاش یاریزانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تیپه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتۆته‌ ڕێككه‌وتن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
 هاوكات چه‌ند ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرایانكرد كه‌ ڕیال مه‌درید ته‌نها یه‌ك ئۆفه‌ری پێشكه‌شی ڕامۆس كردووه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز به‌ مووچه‌یه‌كی ساڵانه‌ به‌ بڕی ده‌ ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام به‌رگریكاره‌كه‌ ئاره‌زوو ده‌كات درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی بۆ ماوه‌ی پتر له‌ یه‌ك وه‌رز بێت.
 جێگای باسه‌ رامۆسی ته‌مه‌ن سیی و پێنج ساڵ كاروانی وه‌رزشی خۆی له‌ ڕیزی تیپی لاوانی یانه‌ی سیڤیلیه‌ ده‌ستپێكردووه‌و له‌ ساڵی دووهه‌زاروچوار بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ڕیزی تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ یاری كرد، بۆ ساڵی دواتریش به‌فه‌رمی چووه‌ ڕیزی راله مه‌درید .
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.