Erbil 21°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:10

ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی 25 ساڵه‌ی ده‌رچوونی گۆڤاری رامان پیرۆز ده‌کات

کوردستان TV
100%

له‌په‌یامێكدا، ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان 25 ساڵه‌ی ده‌رچوونی گۆڤاری رامان پیرۆز ده‌كات.
ده‌قی په‌یامی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان:
بەبۆنەی بیست و پێنچ  ساڵەی دەرچوونی گۆڤاری (رامان)
 بەڕێز/ ئازاد عەبدولواحید، سەرنووسەری گۆڤاری (رامان)
بەڕێزان/ ھەڤاڵانی ستافی نووسین و کادیر و کارمەندانی گۆڤاری(رامان)
بەبۆنەی (25)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(رامان) پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی ئازیزی گۆڤارەکەتان دەكەین و، دەستی هەوڵ و ماندووبوونتان  دەگوشین بۆ پێشخستنی زمان و ئەدەب و كولتوور و رۆشنبیریی نەتەوەییمان.
   گۆڤاری(رامان) خاوەن تایبەتمەندیەكی رۆشنبیریی ئەوتۆیە، كە لە ماوەی 25 ساڵی تەمەنیدا توانیویەتی بە شێوەیەكی بەرفراوان كار لەسەر دەوڵەمەندكردنی گەنجینەی ئەدەبی و رۆشنبیری كوردی  بكات و شوێن پەنجەی  بەخشش و پێشكەوتنی لەم بوارە دیار و كاریگەرە. 
بەڕێزان، لەم یادەدا وێرای پشتیوانی تەواومان بۆ  پێشخستن و بەردەوام بوونی گۆڤارەكە، هیوادارین  هەردەم پێشەنگ بن لەو ئاساتە بەرزەی  خزمەتگەیاندن بە بواری ئەدەب و رۆشنبیریی و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و كۆكردنەوەی دەنگ و رەنگە جیاوازەكان 
   جارێكی دیكە دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە ئێوە و خوێنەرانتان دەكەین. ھەر سەرکەوتوو بن
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی 
پارتی دیموكراتی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.