ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/6/12 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له میانی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئیمارات، سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراقی له ئه‌بو زه‌بی کرد.
له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ موزه‌فه‌ر ئه‌لجبووری، باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانه، په‌یوه‌ندییه‌کانی عیراق و ئیمارات و دۆخ و کاروباره‌کانی ڕه‌وه‌ندی عیراقیان له ئیمارات تاوتوێ کرد و جه‌ختیان له گرنگیی په‌ره‌پێدانی بواره‌کانی هاوبه‌شی و هاریکاریی نێوان هه‌ردوو وڵات کرده‌وه.
نێچیرڤان ده‌ستخۆشی له باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانه کرد بۆ کار و هه‌وڵه‌کانیان له‌پێناو بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌کان و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن.
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی عیراق و ستافی باڵیۆخانه، خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ باڵیۆزخانه، ده‌ربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.