له‌یاری كردنه‌وه‌ی شازده‌هه‌مین پاله‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای ناسراو به یۆرۆ هه‌لبژارده‌ی ئیتالیا به سێ گۆلی بێ وه‌لام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی توركیا تۆمار كرد.
وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو هه‌لبژارده بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام گێمی یه‌كه‌م هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ، له گێمی دووه‌م ئاستی ئیتالیا باشتر بوو له‌ئه‌نجامی هێرشێكداو له خوله‌كی په‌نجاو سێ یاریزانی توركی میریح دیمیرال گۆلێكی به‌هه‌له له‌سوودی هه‌لبژارده‌ی ئیتالیا له‌سه‌ر گۆلی خۆیان تۆمار كرد كه‌ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره له مێژوی یۆرۆ رووده‌دات كه له‌یاری كردنه‌وه یاریزان به‌هه‌له گۆل له تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماربكات .
له خوله‌كی شه‌ست و شه‌ش شیرۆ ئیمۆبیللی گۆلی دوووه‌می بۆ ئیتالیا تۆمار كرد ، هێرشه‌كانی ئیتالیا به‌رده‌وامی هه‌بوو له خوله‌كی حه‌فتاو نۆ لۆرینزۆ ئینسینی گۆلی سێیه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد‌و ئیتالیا یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد .
شایه‌نی باسه له كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م هه‌ریه‌كه له ههلیژاردهكانی ئیتالیا‌و توركیا‌و سویسرا‌و وێلز به‌یه‌كه‌وه یاری ده‌كه‌ن .
له‌جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا ئیتاڵیا سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر تورکیا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.