Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:47

کازمی سەردانی ماڵی ئەو ئەفسەرەی ھەواڵگریی کرد کە چەند رۆژێک پێش ئێستا لە بەغدا کوژرا

کوردستان TV
100%

مستەفا کازمی ،سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ماڵی نیبراس فەرمان شەعبان-ی کرد کە چەند رۆژێک پێش ئێستا لەلایەن کەسانی نەناسراو لە بەغدا کوژرا.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مسته‌فا کازمی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ماڵی ئەو ئەفسەرەی ھەواڵگریی رایگەیاندووە "عەقید نیبراس و ھاوڕێیانی قەڵایەکی خۆڕاگر بوون لەبەرامبەر دۆژمنانی گەلەکەمان و ھەر بەمشێوەیەش دەمێننەوە".

مستەفا کازمی داوای لێخۆشبوونی لە خودا بۆ ئەفسەرە کوژراوەکە کردووە و ھیوای سەبووریی و دڵنەوایی بۆ کەسوکارەکەی خواستووە، ھاوکات بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی خۆێنی ھەموو ئەو کەسانەی داوە کە لەپێناو بەرزکردنەوەی ناوی عێراق خۆیان کردووەتە قوربانی.

جێی ئاماژەیە، رۆژی حەوتی حوزەیرانی 2021، دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، کوژرانی ئەفسەرێکی دەزگاکەی بەناوی عەقید نیبراس فەرمان شەعبان لە بەغدای پایتەخت راگەیاند.

دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە عەقید نیبراس فەرمان شەعبان لە ناوچەی بەلەدیات رۆژھەڵاتی بەغدا لەلایەن کەسانی ناپاکەوە کوژراوە و ھاتبوو: "عەقید نیبراس فەرمان شەعبان کەسێکی دڵسۆزبوو لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەی و رۆڵێکی بەرچاوی گێرابوو لە شەڕەکانی دژبە تیرۆر".

دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی عێراق بۆ کوژرانی عەقید نیبراس فەرمان شەعبان سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکارەکەی کردبوو، و جەختیکردبووەوە کە ھەوڵەکانی بۆ دەستگیرکردنی بکوژانی عەقید نیبراس دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی سزایەکی توند بدرێن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.