Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:39

لە هەفتەیەکدا 4 کرێکار لە کوردستانی ئێران گیانیان لەدەستداوە

کوردستان TV
100%


کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا و بەمەش لە ماوەی هەفتەیەکدا چوار کرێکاری کورد بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌،  رۆژی پێنج شەممە 10 -6 - 2021 کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی "یەحیا محەمەدی خانەقا" لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارە لە گەڕەکی مەیدانی مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەستدا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا چوار کرێکار لە شارەکانی مەریوان، کرماشان، سەقز و سەردەشت لەکاتی کارکردن و بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.