Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:29

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە هەولێر

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 11ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای گەشتێک بۆ بەلجیکا و یۆنان و ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە ، گەیشتەوە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکومەت لەو گەشتەیدا بۆ وڵاتانی ئەوروپا، لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا ، سەرۆک وەزیرانی فلاندەرز ، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆبووەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتانە و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکەی تاووتوێ کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.