وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ده‌نگۆیه‌كی سه‌باره‌ت به نرخی دۆلار ره‌تكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی له راگه‌یه‌نراوێكدا هه‌واڵێكی هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندنی ره‌تكرده‌وه كه گوایه وه‌زیری دارایی رایگه‌یاندووه كه‌به‌های راسته‌قینه‌ی 100 دۆلاری ئه‌مریكی له‌به‌رامبه‌ر 300 هه‌زار دیناری عێراقیدایه .
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌شڵێت :گواستنه‌وه‌ی ئه‌م لێدوان و هه‌واڵه نابه‌رپرسانه‌یه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و ئامانج لێی تێكدانی سه‌قامگیری ئابووری عێراق و ووروژاندنی رای گشتییه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی عێراق داوا ده‌كات كه هه‌واڵ و زانیارییه‌كان له نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی و له‌میانه‌ی سه‌ردانی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی و په‌ڕه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له فه‌یس بووك و تویتر-ی وه‌زاره‌ته‌كه وه‌ربگیرێن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.