Erbil 27°C دووشەممە 30 ئەیلوول 22:35

له‌هه‌ولێر تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیر کرا که‌ بڕی 200 مسقاڵ زێڕی له‌ماڵێکدا دزیبوو

تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بی سورییه‌
کوردستان TV
100%

مقده‌م هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو تۆمه‌تبارێكی به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌بی سوری ، كه‌خه‌ڵكی سوریایه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ ، كه‌ له‌ دووه‌م شه‌وی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا بڕی 200 مسقاڵ زێڕی له‌ماڵێكدا دزیوه‌ .
گوته‌بێژی پۆلیسی  راشیگه‌یاند: دزییه‌كه‌ له‌گه‌ره‌كی 32 پارك بووه‌ ، تۆمه‌تبار شاره‌زای له‌دزی كردن هه‌بووه‌ ، به‌جۆرێك كه‌ له‌كاتی ئه‌نجامدانی دزییه‌كه‌ ماڵه‌كه‌ له‌ماڵه‌وه‌ بوون، تۆمه‌تبار له‌نهۆمی سه‌ره‌وه‌ دزییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌ ، ماڵه‌كه‌ش له‌نهۆمی خواره‌وه‌ بوون.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: تۆمه‌تبار پێشتر پێشینه‌ی دزی كردنی هه‌بووه‌ له‌وڵاتی سوریا .
مقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز  راشیگه‌یاند: كه‌ تۆمه‌تبار دواى دزینى 200 مسقاڵ زێڕه‌كه‌ فرۆشتوویه‌تى، ئێستاش ده‌ست به‌سه‌ر بڕی ئه‌و پارانه‌دا گیراوه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ .
گوته‌بێژی پۆلیس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه‌ تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌ی 414 ده‌ستگیر كراوه‌ ، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و به‌پێی مادده‌ی ئاماژه‌ پێكراو رووبه‌رووی سزای یاسایی خۆی له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی كه‌ئه‌نجامی داوه‌ ده‌بێته‌وه‌.


شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.