لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی بەڕێوەچوونی یاریەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای دووهەزاروبیست، دووەم یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.
لەم بارەوە پێگەی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڵاویکرەوە دیگۆ یۆریێنتی دووەم یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیایە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌بێت، بەمەش یۆرنتی چووە پاڵ سێرجیۆ بۆسکێتس کە بەهەمان شێوە ئەنجامی پشکنینی تاقیگه‌یی ڤایرۆسی کۆرۆنای پۆزەتیف بووە.
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دووپاتیکردۆتەوە جگە لەم دوو یاریزانە، سەرجەم یاریزانەکانی دیکە تەندروستن و به‌بێ گرفت به‌شداری له جامی یۆرۆ ده‌كه‌ن، ئیسپانیا له گڕوپی پێنجه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه دایه‌و ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی سوید‌و پۆڵه‌نداو سلۆڤاكیا ده‌بێته‌وه .
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا دووه‌م یاریزانی تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنابوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.