وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم بەشە خۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان بۆ ھەر تاکێک دیاری دەکات.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خۆراکی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ کە ئاراستەی لقی بەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆراک کراوە ڕایان گەیاندوە ئامادە کاری بکەن بۆ وەرگرتنی ئەو بەشەخۆراکانەی کە لەئایندەیەکی نزیکدا دابەش دەکرێت بەسە ر هاووڵاتیاندا.
بەپێی ئەو نوسراوە بۆ هە رکەسێک لەمەودوا بەشە خۆراک بەم شێوەی لای خوارەوە دابەش دەکرێت لە هەمو عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە :-
١-برنج( ٣)سێ کیلۆ
٢-شەکر(١)یەک کیلۆ
٣-زەیت (١)یەک لتر
٤-دۆشاوی تەماتە(٤٠٠)چوارسەد غرام
٥-باقلەمەنی( ١)یەک کیلۆ (فاسۆلیاونیسک ونۆک)
٦-ئارد( ٩)نۆ کیلۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.