Erbil 22°C دووشەممە 30 ئەیلوول 20:30

عێراق لە رێگەى نەوتەوە پاڵپشتیى قەیرانى ئابوورى لوبنان دەکات

کوردستان TV
100%

عێراق پاڵپشتییەکانی لە ھەناردەکردنی نەوت بۆ لوبنان کە دووچاری قەیرانی ئابووری بووەتەوە، بۆ دوو ھێندە زیادكرد و ساڵانە بڕەكەى كرد بە یەک ملیۆن تۆن.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنى وەزیرانی لوبنانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە حکوومەتی لوبنانی راگەیاندووە کە پاڵپشتیی ساڵانەى نەوتیان لە 500 ھەزار تۆنەوە بۆ یەک ملیۆن تۆن بەرزکردووەتەوە.

دوابەدوای ئەم بریارە، سەرۆکوەزیرانی لوبنان، حەسەن دیاب پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئەنجامداوە و لە پای ئەو پاڵپشتییەی کە لەم رۆژە سەختانەدا پێشکەشی خەڵکی لوبنانی دەکەن، سوپاسی حکوومەت و گەلی عێراقی کردووە.

عێراق لە مانگی شوباتی رابردوودا، بڕیاری لەسەر ناردنی ساڵانە بڕی 500 ھەزار تۆن نەوتى وەكو پاڵپشتی بۆ لوبنان دەرکردبوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.