لە وەڵامی هەڕەشە بەردەوامه‌كانی فەرماندەو سەرکردەکانی سوپای پاسدارانی ئیران و حیزبوڵای لوبنان، بێنی گانتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل جارێکی تر هۆشداریدا کە ئەگەر حیزبوڵا ڕوو لە جەنگ بکات دژی ئیسرائیل، سوپای وڵاته‌كه‌ی هەموو توانا بەرگریەکانی خۆی دژ بەو گروپە تیرۆریستیانه بەکار دەهێنێت .
جه‌ختیشی كرده‌وه کە لەوانەیە ئه‌م كاردانه‌وانه ده‌ره‌ئەنجامی زۆر خراپی بۆ لوبنان لێبكه‌وێته‌وه. گوتیشی: حەماس و جیهادی ئیسلامی فەلەستینی کە دوو ڕێکخراوی سه‌ر به حکومەتی ئێرانن، ئەگەر بێت و له ژێر ناوی پیرۆزەکانی ئیسلام ، بێرێزی به ئیسرائیل بكه‌ن، یان بیانه‌وێـت لە گەڕەکی شێخ جه‌راح له رێگه‌ی چەندین بەکرێگیراوی فەلەستینی به زه‌بر و زۆر و هه‌ڕه‌شه ، جولەکەکان له ماڵه‌كانیان وه‌ده‌ر بێنین، ئه‌وا بەردەوام ڕووبەڕووی هێرشی موشەکی ئیسرائیل دەبنەوە .
ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل دوای ئه‌وه هات كه حەسەن نەسروڵا لە دوایین لێدوانی‌دا رایگه‌یاندبوو، حیزبوڵڵای لوبنان پشتگیری ته‌واو له‌و سیاسەت و ڕەفتارانەی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی له فه‌له‌ستین ده‌كات.
له‌وڵامدا وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی كاردانه‌وه‌یه‌كی سه‌ختی له دژی حیزبوڵڵا ده‌بێت و هه‌موو توانای سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له تیرۆر و حیزبوڵڵا ده‌خاته‌گه‌ڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.