Erbil 33°C دووشەممە 30 ئەیلوول 14:36

ڕاوێژکارانی باڵای سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی هاوپەیمانان کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ ٨ی ٦ی ۲۰۲۱ لیوا روکن بختیار محه‌مه‌د و عەمید روکن هەژار عومەر، راوێژکارانی وەزارەتی پێشمەرگەو عەمید روکن محه‌مه‌د سەعید، بەرێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندیەکان، لەگەڵ راوێژکارانی باڵای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە راوێژکاری باڵای هێزەکانی بەریتانیا لەهەرێم و، راوێژکاری هێزەکانی ئەمریکا، راوێژکاری هێزەکانی هۆڵەندا، و راوێژکاری هێزەکانی ئەڵمانیا لەتیمی هاوپەیمانان کۆبونەوە.

لەو کۆبونەوەیەدا، گفتوگۆی چڕ و بایەخداریان لەسەر پێشکەوتنەکانی پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کرد و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر فراوانکردن و خێراترکردنی بەرنامەی چاکسازی لە هێزه‌كانی پێشمەرگەدا.

هەر لەو کۆبونەوەیە، پڕۆژەی سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵ، یەکخستنەوەو رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، پرسی یەکپۆشی و هەیکەلی لیواکان، تاوتوێکران و بۆ ئەمەش کۆمەڵێک سەرنج و پێشنیار بۆ پێشخستنی ئەو پڕۆژانە خرایەڕوو.

کۆبونەوەكه‌ بە دانانی کۆمەڵێک تەوەری هاوبەش لەسەر کۆی پڕۆژەکانی تایبەت بە رێفۆرمی سەربازی لەوەزارەتی پێشمەرگە کۆتایی هات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.