Erbil 33°C دووشەممە 30 ئەیلوول 14:30

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: په‌که‌که‌ پێشمه‌رگه‌یه‌کی دیکه‌ی شه‌هید کرد

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاندراوی ژماره‌ی سێی بڵاوی كرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: كاتژمێر 7:30 به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 8 - 6 - 2021 ،   لەناوچەی شەرانش لەناحیەی دەرکاری قەزای زاخۆ، جارێکی تر له‌ درێژەی ئه‌و رووداوه‌ نه‌خوازراوانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، پێشمەرگەیەک بەناوی(رەزوان محەمەد عەلی) شه‌هیدبوو. 
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، ئه‌وە جاری  دووه‌مه‌ روداوی نه‌خوازراوی له‌و شێوه‌یه‌ رووده‌دات، ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ‌ ئه‌م  جۆره‌ كرده‌وانه به‌توندی ئیدانه‌ و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، كه‌ دواجار به‌قازانجی دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان ته‌واوده‌بێت. 
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا هاتووه‌: بانگ له‌ ته‌واوی هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ین، بۆ نیشاندانی رۆڵی كارا و كاریگه‌ریان له‌ راگرتنی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ و پاراستنی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێم، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا رۆڵ بگێڕن. 
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:  هێزه‌كانی پەکەکەش دەبێت لەوە تێبگەن، بەم کردەوانەیان هیچ ئامانجێک بەدی نایه‌ت و ته‌نها گه‌له‌كه‌مان باجی گەورە ده‌دات، هێزەکانی پێشمەرگە لە ئاست بەرپرسیارێتی گەورەی سەرشانی خۆیاندا دەبن، لەپاراستنی شارو گوندەکان و خەڵکی کوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێم له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی. 
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت:  دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێم له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیەتی و رێگه‌ نادات هیچ هێزو لایه‌نێك سنوره‌كانی بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌. بۆ ئه‌مه‌ش به‌ مافی خۆی ده‌زانێت به‌هه‌موو هێزه‌ دیموكراتخواز و وڵاتانی دۆست رابگه‌ینێت، كه‌ ئه‌ركی پێشمه‌رگه‌ پاراستنی ئاشتی و ئازادی و راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە، نه‌ك شه‌ڕێكی نه‌خوازراوی ده‌ستدرێژیكارانه‌.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنێت: سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسه‌نگه‌رانی شەهید رەزوان دەکەین و شیفای خێراش بۆ برینداری ئه‌م رووداوه‌ ده‌خوازین. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.