له یاریيه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ و له‌میانی ئاماده‌كاریه‌كان بۆ ڕكابه‌رییه‌كانی جامی یۆرۆ، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی لاتڤیای میوانی بووه‌وه، له‌ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناو به حه‌وت گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك یاریه‌كه‌ی برده‌وه كه له یاریگای ئێسپریت ئارینا له شاری دوسلدۆرڤ به‌ڕێوه‌چوو.
له خوله‌كی نۆزده‌دا، یاریزان ڕۆبین گۆسێنس گۆڵێكی بۆ ئه‌ڵمانیا تۆماركرد، دوای دوو خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزان ئێلكای گۆندوگان گۆڵی دووه‌می مانشافتی به‌ده‌ستهێنا، پاشان یاریزان تۆماس مۆله‌ر گۆڵی سێیه‌می ئه‌ڵمانیه‌كانی له خوله‌كی بیستوحه‌وت تۆماركرد.
له خوله‌كی سی و نۆشدا، ڕۆبێرتس ئۆزۆلس گۆڵپارێزی لاتڤیا گۆڵی چواره‌می ئه‌ڵمانیای به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد، له خوله‌كی چل وپێنجیش، یاریزان سێرجی نابری گۆڵی پێنجه‌می تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجادا، یاریزان تیمۆ ڤێرنێر گۆڵی شه‌شه‌می ئه‌ڵمانیای تۆماركرد، دواتر یاریزان ئه‌لێكسیس ساڤیلیڤیس گۆڵێكی بۆ لاتڤیا له خوله‌كی حه‌فتاوپێنج به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌بردو دوای ته‌نها یه‌ك خوله‌ك، یاریزان لیرۆی سانێ گۆڵی حه‌وته‌می ئه‌ڵمانیه‌كانی تۆماركرد.
ئه‌م یاریه دوایین تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بوو به‌ر له به‌شداریكردنی له جامی یۆرۆ، له یه‌كه‌م یاری خۆشی له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له پازده‌ی ئه‌م مانگه‌دا، ئه‌ڵمانیا ڕووبه‌ڕووی فه‌ڕه‌نسای پاڵه‌وانی جیهان ده‌بێته‌وه .
له‌یارییه‌کی دۆستانه‌دا ئه‌ڵمانیا سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر لاتڤیا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.