ئاژانسی نێودهوڵهتی وزهی ئهتۆم رایگهیاند: ئێران پێشێلكاری له رێككهوتنی ئهتۆمی كردووه.
بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند: داوا لەئێران دەکەن روونکردنەوە بدات لەسەر ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر رێککەوتنی ئەتۆمی ئەنجامیداون، چونکە لەماوەی رابردوودا و بەپێچەوانەی رێککەوتنەکان ئەو وڵاتە رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی بەرزکردوەتەوە.
رافائیل گروسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، پێویسته ئێران هۆکاری پێشێلکارییەکانی بەرامبەر رێککەوتنی ئەتۆمی روون بکاتەوە، بەتایبەت لەو بەشەی پەیوەستە بە زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم کە تاران تائێستا بەفەرمی زانیاری لەبارەیانەوە پێنەداون.
لێدوانەکەی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەکاتێک دایە بڕیارە قۆناغی شەشەمی گفتوگۆکانی ڤییەننا لەسەر رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران ساڵی دوو ههزارو پازده بەردەوامیان هەبێت، بەرپرسانی ئەمریکاش پێشبینی دەکەن گفتوگۆکان بۆ چەند قۆناغێکی دیکەش بەردەوامییان هەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.