حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 4 ملیار‌و 527 ملیۆن و 454 هه‌زار و 500 دیناری بۆ ( هەواری شار، بلواری مەلیك مەحمود، بلواری سلێمانی - تاسڵوجە) له‌پارێزگای سلێمانی تەرخانكرد.
به‌پێى نوسراوێك كه‌واژووی ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كراوه ، وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی درا بە تەرخانکردنی بڕی چوار ملیار و 527 ملیۆن و 454 هەزار و 500 دینار بۆ پرۆژەکانی بەڕێوەبردن و چاکسازی پارکی هەواری شار، بەڕێوەبردن و چاکسازی بلواری شەست مەتری مەلیک مەحمود، بەڕێوەبردن و چاکسازی بلواری سلێمانی-تاسڵوجە.
ده‌قى نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان:
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.