Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 21:28

بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ: پەکەکە دەیەوێت ھەرێمی کوردستان تووشی شەڕێکی نەگریس بکات

کوردستان TV
100%


 بەپێی یاسا و دەستووری عێراقیش، ھێزی پێشمەرگەی كوردستان مافی چالاكیی لە چوارچێوەی ھەرێمی كوردستاندا ھەیە، بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانیش رایده‌گه‌ێنێت، ئەگەر پێشتر پێشمەرگە ئامادەیی لە ھەندێ ناوچەدا نەبووبێت، نەیویستووە شەڕ لەگەڵ پەكەكەدا بكات.

حیكمەت محەمەد، بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: لە رووی یاساییەوە ھێزی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەكانی ھەرێمی كوردستان دەتوانن لە چوارچێوەی سنووری ھەرێمی كوردستان چالاكی ئەنجام بدەن و ھیچ ھێز و لایەنێكیش ناتوانێت رێگری لە جووڵەی ھێزی پێشمەرگە بكات، لە ھەمو وڵاتانی جیھانیش سوپا و ھێزە ئەمنییەكان دەتوانن لە ھەر شوێنێك بیانەوێ، چالاكی ئەنجام بدەن.

بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ دەشڵێت: پەكەكە ماوەیەكە دەیەوێ ھەرێمی كوردستان تووشی شەڕێكی نەگریس بكات، ئەگەر ساڵانی رابردووش ھێزی پێشمەرگە لە ھەندێ ناوچەی ھەرێمی كوردستان ئامادەیی نەبووبێت، بۆ ئەوە بووە نەچێتە شەڕێكەوە، كە سەرانی پەكەكە دەیانەوێ ئەو شەڕە روو بدات.

محەمەد ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئه‌مڕۆ دووشەممە لیژنەیەكی پەرلەمانی كوردستان و عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی ئەو سنوورە سەردانی ناوچەكە دەكات، لیژنەكەی ھەردوو پەرلەمانیش بەدواداچوون بۆ لەشكركێشیی توركیا و پرسی داربڕین و شەھیدكردنی پێشمەرگە دەكات و دواتر راپۆرتێك ئاراستەی ھەردوو پەرلەمانی كوردستان و عێراق دەكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.