فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند: چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌میشه كاری ئه‌وان ته‌نیا له‌باربردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه.
ڕائید سه‌ردار ره‌سووڵ فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له لێدوانێكی به ماڵپه‌ری وشه‌ی ڕاگه‌یاندووه: چه‌كدارانی په‌كه‌كه به‌رده‌وام كاری بۆ تێكدانی ئه‌م قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه كردووه، هه‌میشه دارده‌ستی وڵاتانی داگیركه‌ر بووه.
روونیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه دوژمنی قه‌واره‌ی هه‌رێم نه‌بێت، كاری به‌وه چییه له دوو سێ كیلۆمه‌تر له ئامێدییه‌وه شه‌ڕ به پێشمه‌رگه بفرۆشێت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شه‌هید بكات.
ڕائید سه‌ردار باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ر پارچه‌یه‌ی كوردستان دۆخێكی تایبه‌ت خۆی هه‌یه، ناكرێت لێره‌ش شه‌ڕ به خاك و ئاوی هه‌رێمی كوردستان بفرۆشێت، له‌ولاشه‌وه باكووری كوردستان كه مه‌یدانی خه‌باتی په‌كه‌كه‌یه، فیشه‌كێكیش نه‌ته‌قێنێت.
شایه‌نی باسه ئەمڕۆ 5-6-2021، لە چیای مەتین لەسنوری قەزای ئامێدی، چه‌كدارانی پەكەكە هێرشیان كردە سەر كاروانێكی هێزی پێشمەرگەو لەئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و حەوت پێشمەرگەی دیكەش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.