وه‌زیری ته‌ندروستی له‌باره‌ی نه‌خۆشی كه‌ڕووی ره‌ش رایگه‌یاند: دۆخه‌كه پێویستی به دڵه‌ڕاوكێ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی تۆقێنه‌ر نییه.
دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: نه‌خۆشی كه‌ڕوو نه‌خۆشییه‌كی نوێ نییه له ساڵانی رابردووش هه‌بووه زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه و سیسته‌می به‌رگری له‌شیان لاوازه، دووچاری ده‌بن.
دكتۆر سامان به‌رزنجی دڵنیاییش ده‌دات له‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به په‌تای كۆرۆناوه نییه و له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه‌ش نه‌گوازرێته‌وه. دۆخه‌كه پێویستی به دڵه‌ڕاوكێ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی تۆقێنه‌ر نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.