Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:15

بۆ یەکەمجار لە مێژووی دەوڵەتی ئیسرائیلدا پارتێکی عەرەبی بەشداری لە حکوومەتی نوێ دەکات

کوردستان TV
100%

بۆ یەکەمجار لە مێژووی دەوڵەتی ئیسرائیلدا، پارتێکی عەرەبی بەشداری دەکات لەو حکوومەتەی کە بە رابەرایەتی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان یەش عەتید (داهاتوو هەیە) و پارتی یامینا پێکدەهێندرێت کە رکابەری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهون.

مەنسور عەباس، سەرکردەی لیستی عەرەبی یەکگرتوو (رعام) کە درێژکراوەی سیاسیی باڵی باشووری بزووتنەوەی ئیسلامی 1948ی فەڵەستینە کە لەلایەن فەڵەستینییەکانی هاووڵاتی ئیسرائیلەوە دامەزراوە و لە پەرلەمانی ئیسرائیل چوار پەرلەمانتاری هەیە، واژووی کرد بۆ بەشداریکردن لەو حکوومەتە هاوپەیمانییەی کە لە هەشت پارت پێکدێت. ئەگەر حکوومەتەکە متمانە بەدەستبهێنێت، ئەوا (رعام) لە حکوومەتدا دەبێت.

مەنسور عەباس لە لێدوانێکیدا بۆ دامەزراوەی پەخشی گشتیی ئیسرائیل (کان)، ئاماژەی بەوە کرد کە رێککەوتنی پێکهێنانی حکوومەتی هاوپەیمانیی زۆر ماددەی لەخۆگرتووە کە لە بەرژەوەندی عەرەبەکانی ناوچەی نەقەبە و بوودجەی گەورەی بۆ تەرخان دەکرێت.

مەنسور عەباس باسی لەوە کرد کە ئەوە یەکەمجارە پارتێکی عەرەبی بەشداری لە حکوومەتدا دەکات و گوتی: ''بڕیارێکی قورس بوو. مشتومڕێکی زۆر هەیە، بەڵام ئێمە پێمانوایە هەلێکی باشە بۆ پێکهێنانی حکوومەت''.

پێویستە درەنگترین کات تا 14ی حوزەیران حکوومەتی هاوپەیمانییەکە متمانە بەدەستبهێنێت و سوێندی یاسایی بخوات. ئەگەر حکوومەتە هاوپەیمانییەکە پێکبهێندرێت، ئەوا کۆتایی بە سەرۆکایەتی 12 ساڵەی ناتانیاهو دێت.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.